هاوینی ئەمساڵ مێژوویی دەبێت

١٣ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، وەرزی گەرما و هاوینی ئەمساڵ دەبێتە دەگمەنی یان مێژوویی.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، لەدیارترین ئەو مۆدێلە بەناوبانگانەی ئاماژە بە هاوینی زۆر گەرم دەکەن لەوانە مۆدێلی (کۆری و ئەمەریکی و بەریتانی و کۆڵۆمبی و ئەوروپی و فەڕەنسی).

ئاشکراشیکرد، وەرزی گەرما و هاوینی ئەمساڵ دەبێتە دەگمەنی یان مێژوویی، چونکە بەدرێژایی وەرز و تا ئەو ماوەیه بەتایبەتی هەریەک لەمانگەکانی 12 و 1 و 2 و 3 باران بارین لەسەرجەم ناوچەکان لەخوار نۆڕماڵ بوو تەنانەت لەبه شێکی زۆری لەخوار نۆرماڵ بوو و مانگی 11ش لەزۆرێک ناوچە، هەروەها ڕەشەبا و بوونی وشکەسەرما و (زوقم) شەختە و بەستنی ناو بەناو و ڕەشەبا هەموویان ئاماژەن بۆ هاوینێکی زۆر گەرم و جیاواز پڕوکێنەر.

ڕوونیشیکردەوە، هەسارەکەمان ساڵ لەدوای ساڵ بەهۆی زۆر بوونی چالاکیە مرۆییەکان و هۆکارەکانی تر گەرمتر دەبێت و ناوچەکانی ئێمەش و عێراق پشکی شێریان بەرکەوتووە لەو گەرمبوونە، بەلام له کۆتایدا هەموو گۆڕانکاریەک بەدەست خوای گەورەیە.

باسی لەوەشکرد، ڕوودانی یوک گڕکانی زۆر گەورە دەتوانێت هەموو پێشبینیەکان پێچەوانە بکاتەوە هەروەک وەرزی 1991 -1992 کەگڕکانێکی گەورە لەفلیپین ڕوویدا و پلەکانی گەرمای بەتێکڕای 2 دابەزاند و بۆ ماوەیەکی زۆر کاریگەری مایەوە و سەرما و بەفر و باران و وەرزی سەختی دابارینی 1991-1992 بەهۆکاری ئەم گڕکانە دادەنرێت لەناوچەکانمان بەتایبەت لەڕووی سەرما و بەفرە یەکێک بوو لەساڵە سەخت و مێژووییەکان.