١٣ نيسانی ٢٠٢٥
ئەو ژنەی لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا گورچیلەی بەرازی بۆ چێندرا، دۆخی تەندروستی تێكچوو و پزیشکەکانیش دەڵێن، جەستەی گورچیلەکەی ڕەتکردووەتەوە.
تۆوانا لونی، ژنێکی تەمەن 50 ساڵانی ئەمریکییە، ماوەی 25 ساڵە بەدەست نەخۆشی لەکارکەوتنی گورچیلە دەیناڵاند، سەرەتا لە ساڵی 1999 جارێک دایکی گورچیلەیەکی خۆی پێبەخشی، دواتر دوای هەشت ساڵ ئەو گورچیلەیەی لەکارکەوت و لەو ماوەیە بەدواوە نەتوانرا هیچ گورچیلەیەکی گونجاویان دەستبکەوێت بۆی بچێننەوە.
لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو، پزیشکان بڕیاریاندا گورچیلەی بەراز بۆ لونی بچێنن، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە سەرکەوتنی پرۆسەکەیان ڕاگەیاند.
دوای چەند مانگێک لونی نەخۆشخانەی جێهێشت و ڕایگەیاند، ئەو گورچیلەیە توانییویەتی ژیانێکی نوێی پێببەخشێت، بەڵام خۆشییەکەى بەردەوام نەبوو و، پزیشکەکان ڕەتکردنەوەی گورچیلەکە لەلایەن جەستەی نەخۆشەکەوە ڕاگەیاند.
بڕیارە جارێکی دیکە و دوای دەستکەوتنی گورچیلەیەکی گونجاو، گورچیلەی مرۆڤێک لەبری بەراز بۆ تۆوانا لونی بچێنرێت.