مێژووی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران

١٢ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار لە دوای نزیکەی 10 ساڵ، ئەمریکا و ئێران لە ئاستی باڵا و لە شاری مەسقەت لە عوممان کۆبوونەوە.
ئەمریکا و ئێران یەکەمجار بە شێوەیەکی فەرمی لە ساڵی 1979 دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران کۆبوونەوە، پێش ئەوە، هیچ ناکۆکی لە پەیوەندییەکانیاندا نەبوو لەگەڵ شا محەمەد ڕەزا پەهلەوی کە هاوپەیمانی ئەمریکا بوو.
لە دوای شۆڕشی ئیسلامی و گرتنی بارمتەکانی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە تاران لە ساڵانی (1979-1981)، پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات پچڕان و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ و فەرمییان کەمبوونەوە.
لە ساڵی 2013، کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدرا کاتێک جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و محەمەد جەواد زەریف، هاوتا ئێرانییەکەی بۆ یەکەمجار دوای شۆڕش کۆبوونەوە، کە دواتر بووە هۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەساڵی 2015.
بە درێژایی مێژوو، پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران ئاڵۆز بوون، بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، کۆبوونەوە فەرمییەکانیان ئەمانە بوون:
1- سەردەمی شا (1941-1979): لەم ماوەیەدا، پەیوەندییەکان بێ ناکۆکی بوون و کۆبوونەوەی بەردەوام هەبوو، شا محەمەد ڕەزا چەندین جار سەردانی ئەمریکای کردووە.
2- دوای شۆڕشی ئیسلامی (1979): پەیوەندییەکان پچڕان دوای گرتنی بارمتەکان، ئەمەش وایکرد تا ماوەیەکی درێژ کۆبوونەوەی فەرمی لە نێوانیان نەبێت.
3- لە ساڵانی 1980 و بەدواوە: چەند کۆبوونەوەیەکی نهێنی ئەنجامدرا بۆ ئازادکردنی بارمتەکان.
4- لەساڵانی (2001 – 2003): دوای ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر، هەندێک کۆبوونەوە ئەنجامدرا سەبارەت بە ئەفغانستان.
5- لە ساڵانی (2013 – 2016): زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمی لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئەتۆمی ئێران کە بووە هۆی ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
6- ساڵانی : (2019 – 2020)چەند کۆبوونەوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای نێوەندگیرەکانەوە ئەنجامدرا.
7- لە ساڵانی 2022 – 2023: لەم ماوەیەدا کە ئێران و ئەمریکا دانوستانی ڕاستەوخۆیان ئەنجام نەدەدا، قەتەر وەک نێوەندگیر مامەڵەی دەکرد و دەقی دانوستانەکان لە نێوان هەردوولا لە ڕێگەی نوێنەرانی یەکێتیی ئەورووپاوە ئاڵوگۆڕ دەکرا.
ئەمڕۆش لە ساڵی 2025 و جارێکیتر، ئەمریکا و ئێران بۆ دانوستان لەسەر چەکی ئەتۆم، لە شاری مەسقەتی پایتەختی عوممان کۆبوونەوە.