خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم بڵاوکرایەوە

١٠ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پەروەردەی هەرێم، خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەمی بڵاوکردەوە.

وەزارەتی پەروەردە، خشتەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی پۆلی نۆیەم و چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت:-

- ڕۆژانە تاقیکردنەوە کاتژمێر (8) دەستپێدەکات، لەگەڵ هەموو قوتابخانە حکومی و ناحکومیە خۆماڵییەکان و ئێواران و خوێندنی خێرا قوتابی دەرەکی/ خوێندکاری دەرەکی.

- ئەگەر ڕۆژیک تاقیکردنەوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەچێتە ڕۆژی دواتر و هەمان زنجیرە بەردەوام دەبێت.