١٠ نيسانی ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، بارانی تێكەڵ لە تۆز و خۆڵ دەبارێت و ئەگەری ڕوودانی هەورە تریشقە هەیە.
کەشناسی هەرێم پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز لە كەشدا.
دەشڵێت، ئەگەری نمەبارانی پچڕ پچڕ هەیە، لە كاتی باران تێكەڵەی تۆز و خۆڵ لەگەڵ باران دەبێت و بە گشتی لە كاتی باران ئەگەری هەورە تریشقە هەیە.
وتیشی، پێشبینی باران بارین بۆ ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاكان لە نێوان (3 بۆ 5) ملم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بە نزیكەی (3 تـــا 5) پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش وتی، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان، هەورى تەواو دەبێت و ئەگەری تاوەباران لەسەر هەندێك لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان هەیە.
ڕاشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی