کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ لەم شوێنانە ببیندرێن دەستگیر دەکرێن

١٠ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاند، هەرکەسێک تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بێت بڕواتە ژوورەوەی کافتریاکان دەستگیر دەکرێت.

عەقید محەمەد فازڵ بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی خانەقین لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، هەڵمەتەکە سەرجەم گازینۆکان و شوێنەکانی نێرگەلەکێشان دەگرێتەوە، هەرکەسێک تەمەنی لە خوار 18 ساڵەوە بێت دەستگیر دەکرێت و بەڵێننامە بە کەسوکاریان پڕدەکەنەوە و پاش ئەوە ئازاد دەکرێن.

هاوکات، عومەر عامر خاوەن گازینۆیەکە لە خانەقین ڕایگەیاند: “ئەم رێنماییانە لە مێژە پێماندراوە و لە دوێنێ شەوەوە بە کرداری پۆلیس گازینۆکەمی بەسەرکردەوە و پشکنین بۆ سەرجەم نێرگەلەکانمان کراوە و لە ئەگەری قبوڵکردنی هاتنە ژورەوەی کەسانی خوار 18 ساڵیش ئاگادارکراینەوەکە سزای لەسەر دەەبێت”.

درەنگانی دوێنێ شەو کۆمەڵێک لەو مێردمنداڵانە لە پۆلیسی خانەقین ئازادکران پاش ئەوەی کەسوکاریان لەوێ ئامادەبوون و و بەڵێننامەیان پێ پڕکرانەوە.