کەسێک بەسەر ئامێری “حەفارە”وە دەستگیرکرا
٨ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێک بەسەر یەک ئامێری (حەرفارە) و تەخت کردنی زەوی گشتی و بەکارهێنانی دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، دوای وەرگرتنی هەواڵ و زانیاری و بەدواداچوون لەلایەن مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بەرزنجە بۆ سنوری گوندی (گێڵدەرە) توانرا لەسەر دیاردەی تەخت کردن زەوی گشتی و بەکارهێنانی هاووڵاتیەک دەستگیر بکرێت.
لەبارەی چۆنیەتی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ئاشکراشیکرد، هاوکات دەستگیراو بەسەر یەک ئامێری ( حەفارە) دا و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوە .