ئەمریکا بەنیازە بەڕێژەی 50٪ باج بەسەر چیندا بسەپێنێت
٧ نيسانی ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لە 9ی نیسانەوە بەڕێژەی 50٪ باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی ئەو وڵاتەدا دەسەپێننەوە.
دوای ئەوەی لە کاردانەوەی سەپاندنی باج لە لایەن ئەمریکاوە بەسەر کاڵاکانی چین، پەکین بەڕێژەی 34٪ باجی بەسەر کاڵای ئەمریکیدا سەپاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی ئەوەی لەدەسەڵاتدارانی چین کرد، کە ئەگەر لەو بڕیارە پاشهەزنەبنەوە، لە 9ی نیسانەوە بەڕێژەی 50٪ باجی گومرگی بەسەر کاڵاکانی ئەو وڵاتەدا دەسەپێننەوە.
باسی لەوەشکرد، ئەگەر هەر وڵاتێك بۆ تۆڵەسەندنەوە باجی گومرگیمان بەسەردا بسەپێنێت، دەستبەجێ روبەڕووی باجی نوێ و زۆر زیاتر دەبێتەوە.
