دوو ڕۆژ پشوو ڕاگەیەندرا

٧ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و سەری ساڵی ئێزیدییەكانەوە، دوو ڕۆژ لەم مانگەدا دەکرێتە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕۆژمێری پشووەكانی حكومەتی کاربەڕێکەر، بەبۆنەی ساڵڕۆژی ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە، ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە 9ــی نیسان، لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانی حكومەت پشووی فەرمی دەبێت.

هاوكات، ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو 16ــی نیسان، بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەكانەوە (جەژنی سووری ئێزیدییەکان) دەکرێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامەزراوە فەرمییەكان.