هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ دابەشدەکرێت

٦ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى سێ بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە: "دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی سێشەممە 8ی نیسانی 2025 هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەشدەکرێت".