بەکارهێنانی تیکتۆک قەدەغە دەکرێت؟

٥ نيسانی ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزیری گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، "داواكارییەكمان پێشكەش كردووە بۆ قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیكتۆك".

ئەمڕۆ شەممە، هەیام یاسری، وەزیری گەیاندنی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەپێشینەی پڕۆژەكانی وەزارەت بۆ ئەمساڵ تەواوكردنی مۆڵەتی نیشتمانییە بۆ مۆبایلەكان بە تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم، هەروەها بڵاوكردنەوەی كێبڵی فایبەر ئۆپتیک و گەیاندنی بە زۆرترین ژمارەی بەكارهێنەران بۆ باشتركردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و كۆتایهێنان بە خزمەتگوزاری وای فای.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاردەكەن بۆ چالاككردنی ترانزێت و كێبڵی فایبەر ئۆپتیک و ئەو پڕۆژانەی وایكرد وڵاتانی نێودەوڵەتی و كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتییەكان چاویان لەسەر كۆریدۆری عێراق بێت.

ڕوونیشیکردەوە، پێشتر داواكارییەكی فەرمییان پێشكەشكردووە بەمەبەستی قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیكتۆك لە عێراق، ئەوەش دوای پێشكەشكردنی هەزاران تانە بوە لەلایەن زۆربەی خێزانە عێراقییەكان سەبارەت بە ڕاگرتن و قەدەغەكردنی ئەو ئەپە، چونكە زۆر شتی تێدایە كە بۆ گەلەكەمان و خێزانەكانمان ناگونجێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تەنها ئەوان نین كە بڕیارەكان دەدەن، وەك چۆن داواكارییەكمان پێشكەشكرد، هیوادارین پەرلەمانی عێراقیش بڕیارێك بۆ ئەو كارە دەربكات و جێبەجێی بكەین