٣ نيسانی ٢٠٢٥
بەغدا و ئەنقەرە ڕێککەوتنێکی لەبارەی سەرچاوەی ئاو واژۆ دەکەن و مافی ئاو بۆ دە ساڵی داهاتوو بۆ عیراق مسۆگەر دەکات.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ڕێككه‌وتنی چوارچێوه‌ی نێوان عێراق و توركیا بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ مافی ئاوی عێراق مسۆگه‌ر دەکات و هه‌ڵمه‌تی لابردنی ده‌ستدرێژییه‌كان بۆسه‌ر روبار و ده‌ریاچه‌كان 80 مه‌تر سێجا له چركه‌یه‌كدا ئاو پاشه‌كه‌وت ده‌كات.
هاوکات، خالد شه‌ماڵ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، دۆخی ئاو له عێراق سه‌قامگیره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ڕێكاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌وه كه به‌شداربون له به‌هێزكردنی توانای به‌ڕێوه‌بردنی ئاو، هه‌روه‌ها هه‌ڵمه‌تی نیشتمانی گشتگیر بۆ لابردنی پێشێلكارییه‌كان جێبه‌جێكراوه، به‌وه‌ش نزیكه‌ی 80 مه‌تر سێجا ئاوی له چركه‌یه‌كدا دابین دەکات.
ئااسکراشیکرد، رێککەوتنەکە سێ تەوەری سه‌ره‌كی له‌خۆده‌گرێت، له‌وانه به‌ڕێوه‌بردنی هاوبه‌شی حه‌وزی دیجله-فورات، ئاڵوگۆڕی زانیاری و داتابه‌یس بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كانی ئاودێری، وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن كۆمپانیا توركییه‌كانه‌وه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، هه‌روه‌ها دانوستان له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا به‌پێی ڕێككه‌وتنی چوارچێوه بەردەوام دەبێت.