٣١ ئازاری ٢٠٢٥
وتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا ڕایگەیاند، کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر دەکرێتەوە کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکایە لە دونیادا.
تامی بروس، وتەبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمەریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو بینای نوێی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر دەکرێتەوە کە گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکایە لە دونیادا.
باسی لەوەشکرد، کردنەوەی کونسوڵخانەکە دۆستایەتی و هاوبەشییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.
لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەشی خستەڕوو، پێکهێنانی حکومەتێکی خۆڕاگر لە بەرژەوەندیی ئاسایشی ناوچەکەیە و خوازیارین هەنگاوەکانی ڕاگهیاندنی حكومهتی نوێی هەرێم ههنگاوێكی ئهرێنی بن.
دەشڵێت؛ هانی هەموو لایەنەکان دەدەین بۆ ئەوەی هەرچی زووە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.