ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی میانمارەوە گەیشتە 1700 کەس

٣٠ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

دەسەڵاتی سەربازیی میانمار رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەکانی رۆژی هەینییەوە، 1,700 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرووی سێ هەزار کەسی دیکەش بریندار بوون.

لای خۆشیەوە، وڵاتی تایلەندای دراوسێی میانمار ڕایگەیاند، 18 کەس بەهۆی کاریگەریی بوومەلەرزەکان گیانیان لەدەستداوە.

مین ئونگ هلانگ، سوپاسالاری میانمار کە لە پاش کودەتاکەی ساڵی 2021ـەوە سەرۆکایەتیی وڵاتەکە دەکات، بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەنوەر ئیبراهیم، سەرۆکوەزیرانی مالیزیا قسەی کردووە و ئەو ئامارەی پێداوە.

وتیشی، 3,400 کەسیش بریندار بوون و نزیکەی 300ی دیکەش تائێستا بێسەروشوێنن.