ڕادیۆی قەڵەم FM 97.7
لەم هەفتەیەدا شەپۆلی باران هەرێم دەگرێتەوە
٣٠ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
لەم هەفتەیەدا دوو شەپۆلی باران و هەورە بروسکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە بەکاریگەری و بڕی جیاواز و هاوكات هەفتەی دواتر شەپۆلێكی دیكەی بەهێز هەرێم دەگرێتەوە.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی لە لێدوانێگدا ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە شەپۆلی یەکەمی باران و هەورە بروسکە دەستپێدەکات سەرەتاش لەناوچەکانی خۆرئاوا و باشووری هەرێم زیاتر لەدوانیوەڕۆ بۆ ئێوارە دەستپێدەکات و دواتر لەئێوارە و شەو بەتایبەتی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی تر.
ڕاشیگەیاند، ئەم شەپۆلە تا کاتەکانی نیوەڕۆی سبەی بەردەوام دەبێت، بۆ سبەی دوانیوەڕۆ کاریگەری لاواز دەبێت و لەبەشێکی زۆری ناوچەکان کەش سەقامگیر دەبێتەوە و بۆ ڕۆژی 1 ی 4یش زیاتر کەش سەقامگیرە.