ئەوقافی هەرێم: بەشێكی وڵاتان پشتیان بە ئێمە بەست بۆ دیاریکردنی جەژن

٣٠ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند: "بەشێكی وڵاتان پشتیان بە ئێمە بەست بۆ دیاریکردنی جەژن، چونكە كوردستان ژینگەی پاكە و چیاكانی بەرزە".

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: "ئێمە لیژنەی سەرەكی و لیژنە لاوەكیمان هەیە، دوای ئەوەی بە وردی چاودێری بینی مانگیان کرد بڕیاری جەژن درا، دەتوانم بڵێم زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەش بەشێکیان پشتیان بە ئێمە بەست لە ڕاگەیاندنی جەژن".

ڕاشیگەیاند، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان، ژینگەی پاکە و شوێنی بەرزە و چیاکانی بەرزە دەتوانرێت بە ئاسانی مانگی تێیدا ببینرێت.