وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف: سبەی یەکەم ڕۆژی جەژنە و لە بڕیارەکەمان پاشگەزنەبووینەتەوە

٢٩ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاریداوە و سبەی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و پاشگەزبوونەوەی تێدانییە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: “سبەی یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە و سوورین لەسەر بڕیارەكە و بڕیارەكە بڕیارێكی تەواوەتییە و لیژنەی باڵای بینینی مانگ بڕیاریداوە و سبەی لەگەڵ سعودیە كراوەتە جەژن”.

ئەوەش لە كاتێكدایە، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان سبەی كرایە جەژن و لە عێراق تەواوكەری مانگی ڕەمەزانە و جەژن نییە.