٢٩ ئازاری ٢٠٢٥
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان دەکات و دەڵێت: "لە خوای پەروەردگار دەپاڕێمەوە لەم جەژنەدا گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە بەخێر بگێڕێت بۆ میللەتی كوردی مەزڵووم."
رۆژی شەممە، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند: "به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵه‌وه (1446ک - 2025 ز) پیرۆزبایی له یه‌كه یه‌كه‌تان ده‌كه‌م و، له‌خوای میهره‌بانی به‌خشنده داواكارم خواپه‌رستیی و چاكه‌كانی ئه‌م مانگه پڕخێر و به‌ره‌كه‌ته‌ی له هه‌موو لایه‌كمان قبووڵ فه‌رمووبێ و، گوناهـ و هه‌ڵه و خراپه‌كانیشمانی لێ سڕیبینه‌وه."
وتیشی: "هیواداریشم به‌هۆی خۆگۆڕینمانه‌وه، شایسته‌ی ئه‌وه‌بین خوا "سبحانه وتعالی" واقیعی سه‌خت و دژواری سیاسیی و ئابووریی و ژیان و گوزه‌رانیشمان بگۆڕێ، چونكه هه‌میشه خۆگۆڕین و خۆپاك و چاككردن بناغه‌ی واقیع بۆ گۆڕانه: (... إِنَّ اللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا مَا بِأَنفُسِهِمْ...) الرعد -11- ."