مەسعود بارزانی: هیوادارم ئەم جەژنە ئاشتی و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت

٢٩ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان لە موسڵمانانی جیهان، عێراق و کوردستان دەکات و هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی كوردستان دەخوازێت.
ئەمڕۆ شەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزباییدا رایگەیاند: "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەو بۆنە پیرۆزەدا هیوای خۆشی و ئارامی بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەخوازێت و لە خوای گەورە داواكارە رۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانان قبووڵ بکات و ئەو جەژنە ئاشتی و خێر و ئارامی بۆ گشت مرۆڤایەتی بەدی بهێنێت.