نوسینەگی خامنەیی یەکەم ڕۆژی جەژنی دیاریکرد
٢٩ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نوسینگەی خامنەی بڵاویکردەوە، ڕۆژی دوو شەممە، یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.
ئەمڕۆ شەممە، 29-03-2025، نووسینگەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئێسلامیی ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، بە گوێرەی پێشبینی پسپۆڕان، سبەینێ یەکشەممە، 30-03-2025، تەواوکاریی مانگی ڕەمەزانە و دووسبەی دووشەممەش، 31-03-2025، سەرەتای مانگی شەوال و یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان دەبێت.
نووسینگە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک هیلال ببینرێت، بەڵام ئێوارەی سبەینێ یەکشەممە، 30-03-2025، دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی هیلالی مانگی شەوال ببینرێت و بەو پێیەش دووسبەی دووشەممە، یەکەم ڕۆژی جەژنە.