ئەمڕۆ لیژنەی باڵا چاودێری بینینی مانگ دەکات بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن

٢٩ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئێوارەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای بینینی مانگ چاودێری بینینی مانگ دەکات و بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژن دەدات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی دوێنێ هەینی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندبوو: "سبەی 29ــی ڕەمەزان، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەكییەكانی پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی كوردستان كۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەكەن".

ئاماژەی بەوەشکرد: "لە پارێزگای هەولێر لە سەنتەر و لە سنووری چۆمان و حاجی ئۆمەران، لە سلێمانی لە چیا گڵەزەردە، لە دهۆك لە چیای زاوا، چاوێری بینینی بانگ دەكرێت، ئەگەر سبەی شەممە مانگ بە بەڵگەوە لە ئاسمانی كوردستان ببینرێ، ئەوا بە دڵنیایەوە سبەی یەكشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، ئەگەریش ئێوارە مانگ بە بەڵگەوە نەبینرێ، ڕۆژی دووشەممە دەبێتە یەكەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز".