کەشناسی: شەپۆلێکی نمەباران و هەورە تریشقە ڕوو لە هەرێم دەکات

٢٩ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی هاتی شەپۆلێکی نمەباران و هەورە تریشقەی پچڕ پچڕ بۆ سەر ناوچەکە دەکەن.

کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕایگەیاند، ئاسمان بە گشتى ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانى هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ کەمێک نمەباران.

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ هاتنى شەپۆلێکى نمەباران و هەورە تریشقەى پچڕ پچڕ لە کاتەکانى دوای نیوەڕۆدا بۆ سەر زۆربەى ناوچەکانى هەرێم، هاوکات خێرایی باش لەگەڵیدا چالاک دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، پلەکانی گەرما نزیك دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر : 28 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 26 پلەی سیلیزی

دهۆک : 28 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 32 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی

سۆران : 26 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی