سعودیە دەربارەی دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان چی دەڵێت؟

٢٨ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

دادگای باڵای سعودیە بڕیاریدا، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەسەرجەم وڵات، چاودێری بینینی مانگ بکەن و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریبکەن.

دادگای باڵای سعودیە، لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوا لەسەرجەم موسڵمانانی وڵاتەکە دەکەن چاودێری بینینی مانگ بکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی ساڵی 1446ــی کۆچی.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە چاوی ئاسایی، یان بە ئامێری تایبەت توانیتان مانگ ببینن نزیکترین بنکە ئاگاداربکەنەوە بۆ هاوکاریکردنتان بۆ گەیاندنتان بە نزیکترین دادگای وڵاتەکە و پشتڕاستکردنەوەی بینینەکە.

ئاشکراشیکرد، ئەگەر سەلمێنرا مانگ بینراوە، ڕۆژی یەکشەممە دەکرێتە جەژنی ڕەمەزان، ئەگەر نەتوانرێت ببینرێت ڕۆژی دووشەممە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان.