یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرا

٢٨ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

پەیمانگای نیشتمانی میسڕ، بۆ لێكۆڵینەوەی فەلەكناسی، یەكەم ڕۆژی جەژنی مانگی ڕەمەزانی دیاریكرد.

پەیمانگای نیشتمانی میسڕ، بۆ لێكۆڵینەوەی فەلەكناسی، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 30-3-2025، یەكەم ڕۆژی جەژنی مانگی ڕەمەزان دەبێت.

ئەوەشی ئاشکراكردووە، مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ تەنها 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی یەكشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.