گرێبەستى وانەبێژان نوێدەکرێنەوە

٢٨ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

لە زانکۆى گەرمیان نوێکردنەوەى گرێبەستى وانەبێژانى خوێندنى باڵا دەستیپێكرد.

بەپێى نوسراوێک کە ڕۆژی پێنجشەممە 27.3.2025 دەرچووە و واژۆى د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێریی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستانى لەسەرە، تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە نوسراوى وەزارەتى دارایى و ئابورى و بەپێى ئەو دەسەڵاتەى پێێاندراوە، بڕیاریانداوە بە نوێکردنەوەى 123 وانەبێژى وەزارەتەکەیان لە زانکۆى گەرمیان.

هاوکات، نوێکردنەوەى گرێبەستەکان لە 1.1.2025ـەوە دەبێت تا 31.12.2025.