٢٨ ئازاری ٢٠٢٥
فەرمانگەی ژینگەی سۆران داوا دەکات بۆ ماوەی ساڵێک کۆکردنەوەی گیا بەهارییەکان قەدەغە بکرێت.
هه‌ژار ماهر به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سەربەخۆی سۆران لە لێدونێکدا ڕایگەیاند، لە وەرزی بەهاردا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان ڕوودەکەنە ئەو ناوچانەی گیا بەهارەی لێیە، بەڵام زۆربه‌ى جار ئه‌م گياييانه ده‌كه‌ونه به‌ر شاڵاوى بن بڕکردنینان و به ده‌رهێنان له ڕه‌گه‌وه ياخود به شێوازێكى ناته‌ندروستيانه لێ ده‌كرێنه‌وه و ده‌شێوينرێت بۆ سالێكى ئه‌م گياييانه شين نابنه‌وه و له ناو ده‌چن.
باسی لەوەشکرد، ئەم گیایە سرووشتییانە ئەگەر بەشێوەیەکی باش سوودی لێ وەربگرین.
ئەوەشی خستەڕوو، چەندین سوودی هەیە و بۆ چارەسەری چەندین نەخۆشی بەکاردێت، بۆ ڕێگریگرتن لە ناوچوونیان پێویستە لایەنی پەیوەندیدار بۆ ماوەی ساڵێک کۆکردنەوەیان قەدەغەبکرێت یاخود لەکاتی لێکردنەوەیان بە چەقۆ ببڕێت نەک دەربهێندرێت.
ڕوونیشیکردەوە، تەنیا لە سنووری سۆران نزیکەی 400 جۆری گیای بەهاری هەیە، بەڵام بەشێکیان لەلایەن هاووڵاتییانە بەهۆی دەرهێنانیان لە ڕەگەوە لەناوچوون و نەماون.