ئەمڕۆ ئەم شوێنانە مووچە وەردەگرن
٢٨ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
ئەمڕۆ مووچەی مانگی سێ بەسەر 23 وەزارەت و دەستەی حکومەتی کاربەڕێکەر دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی لیستی مووچەی مانگی سێ، ئەمڕۆ مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، دارایی و ئابووری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگا و مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتیەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوییەکان، شارەوانی و گەشتوگوزار دابەش دەکرێت .
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەر ڕۆژی چوارشەممە، لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی بڵاوکردەوە، بە سێ ڕۆژ سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشدەکرێت.