ڕادیۆی قەڵەم FM 97.7
سعودیە داوا لە هاوڵاتیان دەکات چاودێری بینینی مانگ بکەن
٢٧ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سعودیە داوای لە هاوڵاتیانی دەکات، ئێوارەی رۆژی شەممە چاودێری بینینی هیلالی مانگی شەوال بکەن.
دادگای باڵای سعودیە داوای لە هاوڵاتیانی کرد کە ئێوارەی رۆژی شەممە 29ی ئادار کە هاوکات 29ی مانگی رەمەزانیشە چاودێری بینینی هیلالی مانگی شەوال بکەن.
باسی لەوەشکردووە، هەر کەسێک بە چاو یاخود لە رێگەی دووربینەوە مانگی بینی، نزیکترین دادگا یاخود لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر ئاگادار بکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر رۆژی شەممە مانگ بینرا رۆژی یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن و ئەگەر نەبینرا، رۆژی دووشەممە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.