ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا
٢٧ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
حکومەتی کاربەڕێکەر ڕایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، لە رۆژی یەكشەممەوە، كە دەكاتە 30ی ئاداری 2025، تا 5ـی نیسانی 2025 پشووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 27-3-2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان، لە رۆژی یەكشەممەوە، كە دەكاتە 30ی ئاداری 2025، تا 5ـی نیسانی 2025، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
ئاشکراشیکرد، رۆژی یەكشەممە، 6ـی نیسانی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.