“هەر خانەنشینێک بڕی 50 هەزار دینار وەک جەژنانە وەردەگرێت”

٢٧ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، خانەنشینان و دەستەبەری کۆمەلایەتی جیا لە دابەشکردنی مووچە بەسەریاندا بڕی 50 هەزار دیناری تر وەک جەژنانە وەردەگرن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (27ی ئازاری 2025)، بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، مووچەی خانەنشینان و دەستەبەری کۆمەلایەتی بۆ مانگی نیسان لە بەغدا و پارێزگاکانی خوارو دابەشدەکریت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو چوارچێوەیەشدا جگە لە مووچەکان بڕی 50 هەزار دیناری تر وەک جەژنانە بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە وەردەگرن.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا لەزاری بەڕێوەبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، ئاشکرایکردووە: “بەڕێوەبەرایەتییەکە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەستپێکردووە”.

وەزارەتەکە داوای لە خانەنشینان کردووە سەردانی ئامێرەکان و ناوجە دیاریکراوە فەرمییەکان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.