ئاگادارییەک لە تەندروستی سلێمانییەوە سەبارەت بە ڕۆژانی جەژن

٢٧ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

تەندروستی سلێمانی، ئاگادارییەکی ئاڕاستەی هاوڵاتییان کرد و ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی پشوودا سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کراوە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، ڕایگەیاندووە، بەمەبەستی ئامادەکاری و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ڕۆژانی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی پێدانی چارەسەری کیمیایی و سەنتەری چارەسەر بە تیشكی شێرپەنجەی سەنتەرەکانی شوشتنی گورچیلە و تیمەکانی (چاودێریی تەندروستی، پشکنینی ئاو، نەخۆشیە گوازراوەکان) بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بەشێوەی ئێشکگر.

داواش لە هاوڵاتییان دەکات لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا پەیوەندی بە سەنتەریی فریاکەوتنی خێرای تەندروستیی ژمارە 122 بکەن.