هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە ڕۆژانی جەژندا قەدەغەکرا

٢٧ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو ڕێکخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی و بەرژەوەندی گشتی، بڕیاردرا بە قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە و هەموو جۆرەکانی ماتۆڕسکیل، لە هەرسێ ڕۆژی جەژندا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێمن ئەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی هاوڵاتییان لە ڕۆژانی جەژندا دەچنە سەیران و گەشت، هاتووچۆی هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا کارمەندەکانی لەو شوێنانە دەبێت کە هاتووچۆیان لەسەرە.

دەشڵێت: "کارمەندەکانمان جووڵەی هاتووچۆ کۆنترۆڵ دەکەن و لە پێناو ڕێکخستنی هاتووچۆ و ڕوونەدانی جەنجاڵی و بەرژەوەندی گشتی، بڕیاردرا بە قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری گەورە و هەموو جۆرەکانی ماتۆڕسکیل، لە هەرسێ ڕۆژی جەژن لە کاتژمێر 7 سەر لەبەیانی تاکو 12ـی شەو.