ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی بە کەفالەت ئازادکرا
٢٧ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
دوای 28 ڕۆژ زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، ئەمڕۆ بە کەفالەت ئازادکرا.
کاروان ئەنوەر, سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لقی سلێمانی ڕایگەیاند: "ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، بە کەفالەتی خێزانی ئازادبووە و براکەی پارەی کەفالەتەکی داوە".
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی، دوای ئازادبوونی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: " شەوی 28ــی شوبات خۆم و چوار هاوڕێم لەلایەن ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکراین".
وتیشی: "ئێمە هیچ نیەتێکمان نییە جگە لە خزمەتکردنی میدیا".
لە کۆتاییدا، سوپاسی سەرجەم میدیاکان و کەسایەییەکان و ڕێکخراوەکانی کرد.