عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار کرد

٢٧ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی عێراق، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران کرد.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە مووچەی مانگی چوار دەخرێتە سەر هەژماری بانکی خانەنشینان.

ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق لە 1 ی مانگەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات، بەڵام بۆ ئەم مانگە بەهۆی ئەوەی سەرەتای مانگ دەکەوێتە پشووی جەژنەوە، چەند ڕۆژێک دابەشکردنەکە پێشخراوە.

هاوکات، لە هەرێمی کوردستان لە ئەمڕۆوە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستیپێکردووە و حکومەتی کاربەڕێکەریش تا ئێستا هیچ وادەیەکی بۆ ناردنی لیستی مووچەی مانگی چوار و دابەشکردنی دیارینەکردووە.