٢٧ ئازاری ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بۆ (1-2) پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە و ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت.
کەشناسی هەرێم دەربارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ڕایگەیاند، ئاسمان بەگشـتى پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
وتیشی، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش دەڵێت، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2 ) پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 27 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 25 پلەی سیلیزی
دهۆک : 26 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 27 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :29 پلەی سیلیزی
