بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دەنگ بە پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت
٢٦ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند یاسایه‌كی دیکە كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26-3-2025، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی كارنامه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه و له لایه‌ن لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكانی په‌رله‌مانه‌وه ئاماده كراوه.
ئەمە لە کاتێکدایە، بڕیار بوو شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان به پرۆژه‌ی یاسای به پارێزگاكردنی هه‌ڵه‌بجه كۆببێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بونی نیسابی یاسایی، كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵگیرا.