داواکاری گشتی سلێمانی: وەرگرتنی لێدوان لە کەسوکاری کوژراو وەک تاوان هەژمار دەکرێت

٢٦ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

داواکاری گشتی سلێمانی ڕایگەیاند، وەرگرتنی لێدوان و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو جگە لەوەی وەک تاوان هەژمار دەکرێت.

بەپێی نوسراوێکی فەرمی، داواکاری گشتی سلێمانی داوا دەکات چیتر دەزگاکانی راگەیاندن روماڵی هەواڵی کوشتن نەکەن و زانیاری ناڕاست و بێبەنەما بڵاو نەکەنەوە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، لەکاتی رودانی روداوێکی کوشتن دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی زانیارین، کەچی بەبێ رەچاوکردنی ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی و پێچەوانەی رێنمایی و یاسا کارپێکەرەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو جۆرە تاوان و روداوانە دەکرێنە هەواڵی بەپەلە و زانیاری ناڕاست و بێبنەما و ناڕاست بڵاودەکەنەوە و لێکدانەوەی نایاسایی و نادروست بۆ روداوەکان دەکەن.

ئاماژە بەوەشدەکات، وەرگرتنی لێدوان و چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری کوژراو جگە لەوەی وەک تاوان ئەژمار دەکرێت، لەهەمان کاتدا کاریگەری نەرێنی دەخاتەسەر لایەنی دەرونی تاک و کۆمەڵگە بەتایبەت هەرزەکاران و بەلاڕێدابردنی رەوتی لێکۆڵینەوەکان.

داوکاری گشتی سلێمانی داوا لە سەرجەم دەزگا میدیاییەکان دەکات خۆیان بەدوربگرن لە روماڵکردنی ئەو جۆرە هەواڵانە و رەچاوی یاسا و رێنماییەکان بکەن، بەپێچەوانەوە رێکاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.