ئەم خانەنشینانە سێ مووچە بەسەریەکەوە وەردەگرن

٢٦ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری ژمێریاریی خانەنشینیی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشێك لەوانەی بەم دواییانە خانەنشین بوونه، سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.

سارا حەمەنەجیب، بەڕێوەبەری ژمێریاریی خانەنشینیی سلێمانی، لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، لەگەڵ مووچەی مانگی سێ کە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت، بەشێک لەو خانەنشینانەی بەم دواییه خانەنشین بوون، لەدایكبوانی 1961 بۆ 1965، سێ مووچە بەیەكەوە وەردەگرن کە مووچەی مانگی یەک و دوو و سێیه.

ئاشکراشیکرد، ئەوانەی مامەڵەیان تەواو بووە و خراونەتە نێو مووچەی مانگی سێ، ئەوانەی دیکەش کە تەواو نەبوونه، لە مانگی داهاتوودا وەریدەگرن.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سەرجەم رێكارەكانی پارەداركردن كە بڕەكەی 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە وەك مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە تەواوكرا و بڕیارە ئەمڕۆ پارەكە بخرێتەسەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی هەرێم.