ئەمشەو لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا

٢٥ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

قایمقامی پێنجوێن ڕایگەیاند، رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامی پێنجوێن لە لێدوانێکدا راگەیاند، لە نزیک نەخۆشخانەی گشتیی پێنجوێن رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون و رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بێسەرەتا و ئۆپڵێک بووە.

دووپاتیکردەوە، منداڵێک کە تەمەنی نزیکەی دوو ساڵە گیانی لەدەستدا و دایکیشی بە سەختی برینداربووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەوانەی سلێمانی کراوە و باوکیشی لە نەخۆشخانەی پێنجوێن چارەسەری وەرگرتووە.