سیستەمێكی نوێ بۆ كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی شۆفێران دادەندرێت

٢٥ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی كۆن بوونی سیستەمی پێشووتری كامێراكانی تیژڕەوی سیستەمێكی نوێیان بۆ كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەی شۆفێران داناوە.

بەهمەن ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەوی لە ناو شاری سلێمانی پێشتر لەچەند جێگەیەك دانراون، كە زۆرترین گومانی خێرایی شۆفێرانی لێكراوە و كامێراكانیش بە سیستەمێكی كۆن دانراون.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ئەو سیستەمە كۆنە بەسەرچووە، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ سیستەمێكی نوێیان بۆ كامێراكانی تۆماركردنی تیژڕەی شۆفێران داناوە و گۆڕانكاریش لە هەندێك لە جیگاكانی دانانی كامێراكان دەكرێت.

ڕوونیشیکردەوە، سیستەمە نوێیەكە لەگەڵ تۆماركردنی تیژڕەوی شۆفێران كار لەسەر چەند خاڵێكی نوێ دەكات لەوانەش تۆماركردنی بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن لەكاتی شۆفێری و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی، كە هەریەك لەوانە بە سەرپێچییەكی جیاواز تۆمار دەكرێت.