ئەمڕۆ نرخی تەماتە دابەزی
٢٥ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی تەماتە دابەزی هۆکاری دابەزینەکە، زۆربوونی تەماتەیە لە عەلوە.
رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی کیلۆیەک تەماتەی باشی ئێرانی 750 دینارە.
لەبارەی هۆکاری دابەزینی نرخەکەوە، ئاشکرایکرد، شەوی رابردوو بڕێکی زۆر تەماتە هاوردەکراوە و بووەتە هۆی دابەزینی نرخ.
لەلایەکی دیکەوە، سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ڕایگەیاند، لێرەش نرخی تەماتە دابەزیوە و کیلۆی تەماتەی ئێرانی بە 850 دینارە.
چەند رۆژێکە نرخی تەماتە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە و هاوردەکردنی تەماتەی ئێرانی لەکاتێکدایە، لەسەر داوای جووتیارانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، لە 26-01-2025ـەوە هاوردەکردنی تەماتە بۆ هەرێمی کوردستان قەدەخە کراوە.