ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێ تەواوکرا

٢٥ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی مووچە تەواوبووە و بڕیارە سبەی زیاتر لە 954 ملیار دینار بخرێتەسەر هەژماری بانکی هەرێم.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچە کە بڕەکەی (954،880،467،779) نۆ سەدو پەنجاو چوار ملیار و هەشت سەدو هەشتا ملیۆن و چوار سەدو شەست و حەوت هەزارو حەوت سەدو حەفتاو نۆ دینارە تەواوکرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەموویلی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کراوە.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.