نرخی زێڕ دابەزی
٢٥ ئازاری ٢٠٢٥
بڵاویبکەرەوە لە
نرخی زێڕ، لە بازاڕەکانی جیهان بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 8 دۆلار دابەزی.
لە ئێستادا، ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ هەزار و 17 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ بەراورد بە دوێنێ بۆ هەر ئۆنسەیەک، نزیکەی 8 دۆلار دابەزی.
نرخی ئێستای زێڕ لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 535 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 625 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 22 بە 655 هەزار دینارە.
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 715 هەزار دینارە.