٢٤ ئازاری ٢٠٢٥
شارەزایەكی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات كەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزانی پیرۆز باراناوی بێت.
عەلی جابر زیادی، شارەزای كەشناسی عێراقی لەبارەی كەشوهەوای رۆژانی جەژنی رەمەزان ڕایگەیاند، لە رۆژی یەكشەممەی داهاتووەوە كەشوهەوای هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق ناسەقامگیری و باراناوی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەكرێت لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك بارانی مامناوەند بۆ بەخوڕ ببارێت، بەڵام لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بارانەكە كەم و لە كاتی جیاوازدا دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، كات و بڕی بارانبارینەكە لە شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكە جیاواز دەبێت، واتە بارانەكە گشتگیر نییە.
ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای كەشوهەوای باراناوی، بەڵام پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر ببنەوە بەراورد بە رۆژانی رابردوو كە شەپۆڵێكی سەرما تەواوی ناوچەكانی گرتۆتەوە.