پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکاتەوە

٢٤ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

کۆمسیۆنی باڵا رایگەیاند، لە سبەینێوە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستپێدەکات و ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی ئاداری 2025، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقدا بڕیاریان داوە کە رۆژی سێشەممە 25ی ئادار، دەست بە پرۆسەی تۆماری دەنگدەران بکرێتەوە.

باسی لەوەشکرد، پرۆسەکە ماوەی یەک مانگ و تا رۆژی 25ـی نیسانی 2025 بەردەوامی دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو هاونیشتیمانیانەی کە یەکەم جارە دەنگ دەدەن، دەتوانن سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان.

ڕوونیشیکردەوە، لەو ماوەیەی کە دیاریکراوە هاووڵاتییان دەتوانن بنکەی دەنگدانی خۆیان بگۆڕنم هەروەها نوێکردنەوە و رەشکردنەوەی ناوی مردووەکانیش لە خۆ دەگرێت.