رۆناڵدۆ بێدەنگی شکاند

٢٣ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بێ دەنگی شکاند و وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە.

پاش ئەوەی لە یاری نێوان و پرتوگال و دانیمارک هەڵبژاردەی پرتوگال بە گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕا، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ڕوبەڕووی رەخنەی توند بۆوەو بە هۆکاری شکستی هەڵبژاردەکە تۆمەتبارکرا، ئەمڕۆ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش ڕوبەڕووبونەی دانیمارک گوتی:

'قسەم لەگەڵ ڕا‌هێنەر کردووە و پێم وتووە ئەگەر من هۆکاری خراپی ئاستی پرتوگالم ئەوا با بێ دودڵی بمخاتە سەر کورسی یەدەگ، من هیچ کێشەیەکم نییە'.