وەزارەتی دارایی: ڕێکارەکانی تەموویلی مووچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتاییدایە

٢٣ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی سێ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە قۆناغی کۆتایدایە.

تیمی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ماوەی پێنج ڕۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی ئازار لە شاری بەغدان.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجەو ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەقۆناغی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن.

ئاشکراشیکرد، سەرجەم ڕێکارەکان لە قۆناغی کۆتایدایەو چاوەڕێ دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلی مووچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.