ئیسرائیل کوژرانی بەرپرسێکی حەماسی ڕاگەیاند

٢٢ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

سوپای ئیسرائیل، کوژرانی ئوسامە تەباش بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی حەماس، لە باشووری غەززەی ڕاگەیاند.

سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "دوێنێ، هەینی21ـی ئادار، لە هەڵمەتێکی هەواڵگریدا، بە هاوکاری دەزگای ئاسایشی گشتی (شاباک) کردووە و لە ئەنجامدا ئوسامە تەباش، بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی حەماسیان لە باشووری غەززە و یەکەی چاودێری و بەئامانجکردن کوشتووە".

لە ڕاگەیەنەدراوەکەدا هاتووە، تەباش یەکێک بووە لە سەرکردە دیارەکانی بزووتنەوەی حەماس، سەرچاوەیەکی گرنگی زانیاری و پلانی ئۆپەراسیۆنی بووە، هەروەها چەندان پۆستی سەرکردایەتی لە بزووتنەوەی حەماس هەبووە، لەوانەش فەرماندەی کەتیبە لە لیوای خان یونس.

ئەوەشی ئاشکراکردووە، بەشداریی زۆرێک لە هێرشەکانی حەماسی دژی ئیسرائیل کردووە.