ئەحمەد شەرع داوا لە ڕوسیا دەکات بەشار ئەسەد ڕادەستی سوریا بکاتەوە

٢٢ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

میدیا جیهانیەكان ڕایانگەیاند، سەرۆكی سوریا داوای لە ڕوسیا كردووە بەشار ئەسەد ڕادەستبكرێتەوە بۆ ئەوەی دادگایی بكرێت.

میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا داوای لە ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە، بەشار ئەسەد ڕادەستی وڵاتەكەی بكرێتەوە.

ڕاشیانگەیاندووە، شەرع ئەو خاڵەی كردوەتە مەرج بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ ڕوسیا و دەیەوێت ئەسەد لە ناو سوریا دادگایی بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە، ڕۆژی پێنجشەممە پوتن قسەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع كرد و پشتیوانی خۆی بۆ سوریا دەربڕی لەگەڵ ئەوەشدا، ئارەزووی وڵاتەكەی بۆ دارشتنەوەی پەیوەندیەكان لەگەڵ دیمەشق دەربڕی.