ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاوی فەڕەنسا بۆ بەریتانیا گیریانخواردووە

٢١ ئازاری ٢٠٢٥

بڵاویبکەرەوە لە

رەنج پشدەری ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە ئاوەکانی فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا بە بەلەم بەڕێکەوتوون بەڵام بەهۆی کێشەیەک لە بەلەمەکەیان گیریانخواردووە.

ئەمڕۆ هەینی 21.3.2025، رەنج پشدەری، چالاكوانی مافی كۆچبەران و رۆژنامەنووس لە لێدوانێکدا راگەیاند، نزیکەی 60 کۆچبەر لە دەوروبەری کاتژمێر 3:00ـی بەیانی بەڕێکەوتوون بە مەبەستی گەیشتن بە بەریتانیا و لە ئاوەکانی فەڕەنسا گیریانخواردووە.

هاوکات، کۆچبەرەکان قسەیان بۆ رەنج پشدەری کردووە و وتویانە، پۆلیسی فەڕەنسا چاودێریان دەکات، بەڵام ئەوان نایانەوێت بگەڕێنەوە و مەبەستیانە بگەنە بەریتانیا.

ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی کۆچبەرەکان کوردن و خەڵکی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانن، بە وتەی خۆیان خێزان و ژن و منداڵیشیان لەگەڵدایە.